

| 💊 |
دەرمانسازم لە ئەڵمانیا کاردەکەم، پێنج ساڵ لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەرمانسازیم خوێندووە.
ماستەرم هەیە لە بەڕێوەبردنی کار، ماوەی دوو ساڵ مۆدیولەکانی وەک سەرکردایەتی، فرۆشتن، بازاڕکردن، دارایی، ژمێریاری و بابەتاکانی تر خوێنران. زانکۆی بورگنلاند \ پەیمانگای بەڕێوەبردنی نەمسا.
لە یوتیوب ڤیدیۆ دەربارەی تەندروستی بەرهەمداربوون دروست دەکەم. هەروەها ئەزموونی فێربوونی زمانی ئەڵمانیم لەگەڵ فێرخوازان هەر لەسەر کەناڵەکە دەگۆڕینەوە و بەش دەکەین.
ڕەشنووسەکانم هەنگاو بە هەنگاو وەک کتێب بڵاو دەکەمەوە، ئەوەی کە پێموابێت سوود بگەیێنێت..
لە کۆلێژی دەرمانسازی لە هەولێر - کوردستانی عێراق خوێندوومە، وە زۆربەی هاوڕێکانم لەوێ پەیدا کرد. دوای تەواوکردنی خوێندن لە هەندێک کۆمپانیا و دەرمانخانە دەستمان بە کارکردن کرد کە لە ڕێگەیانەوە دەرفەتی فێربوون و بەدەستهێنانی زانیاریمان هەبوو لە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن و فرۆشتن و بازاڕکردن، ناوی هەندێک لەو شوێنانە لێرەدا سوپاسی منە بۆیان؛ دەزگای کۆنترۆڵی جۆریی دەرمانی کوردستان، دەرمانخانەی هێمین، کۆمپانیای سەفوان، گروپی ئی ئێس بی، کۆمپانیای لازۆرد، هەروەها گروپی هۆز.
خولیای تەکنەلۆجیا و کۆدکردنم هەیە، ئەمەش کاتێک پەرەی سەند کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بەشداری یەکەم خولی کۆمپیوتەرم کرد، وەک فێربوونی مایکرۆسۆفت ئۆفیس و بەرنامەکانی تر. ئێستا، kamiranlokman.com ماڵپەڕی منە؛ بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەکانی کۆدکردنم؛ وەک HTML و CSS و JavaScript پەرەمپێداوە. دۆمەینەکە لەلایەن دۆمەینی گووگڵەوەیە و هۆستینگەر پشتگیری لە هۆستکردنەکە دەکات. بە خۆشحاڵیەوە هاوکاریتان دەکەم لە دروستکردنی ماڵپەڕەکەتان.
✍️✉️
بۆ کاتی پشوو، حەزم بە ژەنینی پیانۆ و عود هەیە، هاوڕێ لەگەڵ زانیاری سەرەتاییم لە تیۆری مۆسیقا. هەروەها چێژوەردەگرم لە گوێگرتن لە ژانرە کلاسیکییە کوردییەکان (وەک عەلی مەردان، تایەر تۆفیق و ...هتد) و هەروەها ستایلەکانی پۆپ (وەک زەکەریا و ...هتد). هەندێک جار لە ئینستاگرام ڤیدیۆ یان وێنە لەسەر ئەو بابەتانە بڵاو دەکەمەوە. لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆی جۆراوجۆر لە کار و خولیاکانی تر - دەتوانن لێرە بماندۆزنەوە.
@kamiranlokman